ڤیدیۆی فەرماندەیەکی یەپەگە لە سەری کانێوە داگیرکردنی سەری کانێ لەلایەن تورکیاوە بەدرۆدەخاتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە میدیاکانی هەسەدە بلآویان کردۆتەوە پەیامنێرێک چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرماندەیەکی هەسەدە لە سەری کانێ دەکات و باس لەوە دەکات کە سەری کانێ هەر بەدەست ئەوانەوەیەو ورەی شەڕڤانەکانیان بەرزەو کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە لەلایەن تورکیاو هاوپیمانەکانیەوە بەدرۆدەخاتەوە.

 

لە کۆتایی چاوپیکەوتنەکەدا پەیامنێر و فەرماندە مەیدانییەکەی هەسەدە ئاماژە بۆ کاتژمێرەکەی و رۆژی ١٢ ی تشرینی یەکەم دەکات کە چاوپێکەوتنەکەی تیا سازکراوە.

 



PM:09:02:12/10/2019