رامۆس ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد

سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، ژمارەیەکی نوێی تۆمارکردو بووە یەکەم یاریزانی ئیسپانیا کە زۆرترین یاری بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە بکات.
رامۆس لە یاری بەرامبەر بە هەڵبژاردەی نەرویج لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠، زۆرترین یاری بۆ وڵاتەکەی ئەنجامداوەو توانی ژمارەکەی کاسیاس بشکێنێت و ژمارەی یارییەکانی بۆ ١٦٨ یاری بەرزبکاتەوە.
بەمەش تاکە یاریزانە لە مێژووی ئیسپانیا ئەو رێژە زۆرە یارییە بۆ وڵاتەکەی بکات و پێش گشت ئەستێرەکانی وڵاتەکەی کەوتووە.
 


PM:10:44:12/10/2019