بریت مه‌كگۆرك: خۆتان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك گێل مەکەن
برێت مه‌كگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" له‌سه‌ر شه‌هیدكردنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف داوا لە میدیاکانی تورکیا دەکات و دەڵێت" خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك و ئاشتیخواز نه‌دزنه‌وه".
هاوکات برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" میدیا توركییه‌كان كه ده‌وڵه‌ت پشتیوانیان ده‌كات باس له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك گێل ده‌كه‌ن، هەروەها هه‌ڤرین كارى بۆ یه‌كخستنى كورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحیه‌كان ده‌كرد".
دوێنێ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم هەڤرین خەلەف، ژنە سەرۆکی پارتی موستەقبەلی سووریا، لە ڕێگەی نێوان شاری قامیشلۆ و ڕەققە، هێرشی کرایە سەر و شەهید کرا.
هەندێک لە زانیارییەکان باسیان لە بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەکەن، بەڵام میدیای پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە کە هەڤرین خەلەف لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش شەهید کراوە.
هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دارى كوردى ڕۆژئاوا بوو، ساڵى ٢٠١٨ به‌سه‌رۆكى حزبى دواڕۆژى سوریا هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.
AM:10:39:13/10/2019