نهێنی جوانی و تەندروستی ئاشکرا بوو

بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامین سی چارەسەری بەشێکی کێشەکانی پێست دەکات و دەیگەشێنێتەوە و لە چرچولۆچی پێش وەخت دەیپارێزێت، لە ئێستاشدا بەشێوەی سیرۆم بەکاردەهێنرێت لەلایەن خانمانەوە. 

ئایا بەکارهێنانی چ سوودێک بە پێست دەگەیەنێت؟ 

سیرۆمی ڤیتامین سی دژەئۆکسانە و پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت، لەهەمانکاتدا ڕێگا لە مردنی خانەکان دەگرێت پێش کاتی دیاریکراو. 

یارمەتی پێست دەدات بە گەنجی بمێنێتەوە و کۆلاجینی پێست دەپارێزێت، هەربۆیە درەنگ چرچولۆچ دەبێت. 

ڕەنگی پێست یەکدەخاتەوە و بریقەداری دەکات، چونکە بەرهەمی میلانین کەمدەبێتەوە کە دەبێتەهۆی دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش.

هاوکات ماڵپەڕی "ڕۆتانا"سیرۆمێکی تایبەت بە پێست باس دەکات کە دەتوانیت لەماڵەوە ئامادەیبکەیت لە ڤیتامین سی. 

 پێکهاتەکان:

دوو کەوچکی گەورە ئاوی گوڵ

دوو پارچە حەبی ڤیتامین سی

کەپسولێکی ڤیتامین ئی

دوو کەوچکی گەورە زەیتی گەڵای سوبێر یان جێڵەکەی

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاوبکە، لە دەفرێکی شوشەی داخراودا، بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، پاشان شەوانە بەکاریبهێنە. 

 


PM:01:58:13/10/2019