هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژی جەنگدا 76 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە لە دوێنێ شەممەوە، 31 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و بەمەش كۆی ئەو شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 76 كەس بەرزبووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 9ی 10ی 2019 ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا دەستی پێكرد و بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون و نزیكەی 200 هەزار كەس ئاوارەبوون.