پەرلەمانی کوردستان دانیشتێک تایبەت دەکات بۆ دۆخی ڕۆژئاوا

بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری زۆربەی فراکسیۆنەکان بووە 

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی رۆئاوای کوردستان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا.

پێشتر لە راگەیەنراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بکات بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.




PM:05:59:13/10/2019