رووسیا فڕینی فڕۆکەی تورکی لە ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان قەدەغەکرد

رووسیا بڕیاری دژە فڕینی بۆ ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان دەکردو  بەو پێیە چیتر تورکیا ناتوانێت شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان بکات.

 

میدیاکانی رووسیا بلآویان کردەوە لەسەر داوای هەسەدە و حکومەتی سووریا، رووسیا بڕیاری دا لە ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان ناوچەی دژە فڕین رابگەیەنێت، بەمەش چیتر فڕۆکەکانی تورکیا ناتوانن بۆردومانی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بکەن.

 

لە رۆژی ٩ی تشرینی یەکەمەوە کە هێرشی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، فڕۆکەکانی تورکیا بەشداریەکی چڕی شەڕەکەیان کردوو بوونەتەمایەی زەرەرو زیانێکی زۆر لە هاولآتیان و گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە مەیدانی شەڕەکە، چەند جارێک هەسەدەو سەرکردەکانی رۆژئاوا داوایان لە ئەمەریکا کرد کە ئاسمانی رۆژئاوا بگرێت و رێگا نەدات بە فڕۆکە تورکیەکان بۆردومانی رۆژئاوا بکەن، بەلآم ئەمەریکا ئەو کارەی نەکردو، ناچار یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان رژێمی سوریاو هەسەدە بەناوبژیوانی رووسیا قەدەغکردنی فڕینی فڕۆکەکانی تورکیایە بەسەر ئاسمانی رۆژئاوادا کە لەلایەن هەسەدەوە داواکرا.



AM:08:46:14/10/2019