دۆناڵد ترەمپ: داعش هەرگیز ناچێتە ئەمریکا


سەرۆکی ئەمریکا لەتوتێکدا هۆشداری بە کورد و تورکیا دەدات و دەڵێت" نابێت تورکیا و کورد رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان بدەن و داعش هەرگیز ناچێتە ئەمریکا".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند"  پێویست بوو وڵاتانی ئەوروپی چەکدارانی داعشیان بگەڕانایەتەوە وڵاتەكانیان و ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن". 

ترەمپ جەختیشیکردەوە: خراپترین چەکدارانی داعش لای ئەمریکا زیندانیکراون، ئەوانەشی لە سوریان، تورکیا و کورد نابێت ڕێگەبدەن هەڵبێن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد" لە ڕابردوودا دەبوو ئەوروپا ئەو داعشانە وەربگرێتەوە، ئێستاش پێویستە ئەو کارە بکات، داعش هەرگیز نایەتە ئەمریکا، یاخود ناهێڵین بێت". 

هاوکات لێدوانەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە دوێنێ یەک شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" بەهۆی بۆردومانکردنی کامپی عەین عیسا لەلایەن سوپای تورکیاوە ژمارەیەک لە خێزانەکانی داعش توانیویانە هەڵبێن".

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کودستان راشیگەیاند: هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەستیانکردووە بە هێرشکردنەسەر کامپی عەین عیسا کە هەزاران خێزانی داعشی تێدایە و هەندێک لە دەستگیرکراوەکانی داعش لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە هەڵهاتوون، کە ئەوەش یارمەتی دووبارە زیندبوونەوەی داعش دەدات". کە هەزاران خێزانی داعشی تێدایە و هەندێک لە دەستگیرکراوەکانی داعش لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە هەڵهاتوون، کە ئەوەش یارمەتی دووبارە زیندبوونەوەی داعش دەدات. 


AM:11:24:14/10/2019