فوئاد حسێن داوایەک ئاڕاستەی هەرێم دەکات


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم وەزیرى دارایی عێراق لە کۆنفرانسى بازرگانى نێوان هەرێم و ئەمریکا ڕایگەیاند" بەغداد و هەرێم موحتاجى یەکن و پێویستە لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان بگەنە ڕێککەوتن، بەغداش ئامادەیی هەیە لەو بارەیەوە". 

فوئاد حسێن، وەزیرى دارایی عێراق لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد" حکومەتى بەغدا ئامادەیە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ هەرێم، پێویستیشە لەهەرێم گروپێدروستکبرێت و بەردەوام بێت لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی بەغداد".

لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى عێراقەوە، فوئاد حسێن ڕاشیدەگەیەنێت: خۆپیشاندانەکانى ئەمجارە زۆر جیاواز بوون، چونکە زۆربەى بەشداربووان گەنج بوون و داواى ڕیفۆرم و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیان دەکرد. 

لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، فواد حسێن، وەزیری دارای عێراق دەشڵیت: ڕەوشەکە کیشەى ئەمنى و سیاسی و ئابورى بۆ سەر عێراق دروستدەکات و کاریگەریی لەسەر هەرێمیش دەبێت، کە لەو ٧٠ هەزار کەسەی لە کەسوکاری چەکدارانى داعش کە لە کەمپ بوون لە سوریا و هەڵهاتن، ٣١ هەزاریان عێراقین، ماناى وایە ئەمانە دێنەوە و دۆخى ئەمنى بەرەو مەترسی دەڕوات. 








PM:01:24:14/10/2019