فەڕەنسا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە؟


تیمى دیبلۆماسی ئەمریکا کە کاریان بۆ سەقامگیریی سوریا دەکرد باکورى سوریایان جێهێشت، لە هەواڵێکی ئاژانسى ڕۆیتەرزدا هاتووە: فەڕەنسا ڕێوشوێنى نوێ بۆ پاراستنى ئاسایشى هێزەکانى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەگرێتەبەر.

لە هەواڵەکەی ئاژانسى ڕۆیتەرز ئاماژە بەوەشکراوە" دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و چوونى سەربازانى سوریا بۆ باکوورى سووریا، ئەو تیمە دیبلۆماتکارەى ئەمریکا لە باکورى سوریا کشانەتەوە کە سەرقاڵى کارکردن بوون بۆ سەقامگیریی سوریا و پێشکەشکردنى پڕۆژە لەو بارەیەوە".

ڕۆژى یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا هۆشداریدابوو لەوەى هێرشەکانى تورکیا ببێتە هۆى دووبارە سەرهەڵدانەوەى داعش. 
 


PM:01:41:14/10/2019