ڕۆنی گوێزی هندی یەكێكە لەرۆنە بەسوودەكان

ڕۆنی گوێزی هندی یەكێكە لەو ڕۆنانەی، كە بۆ خوادرن دەشێت ‌و لەتوێكڵی گوێزی هندی پێگەیوو دەردەهێنرێت. 

بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر چەوری لەناوەڕۆكەكەیدا، كە توانای بەرگەگرتنی هەیە بۆ ماوەیەكی درێژ بۆ چەند مانگێك بەبێ خراپ بوون دەمێنێتەوە، بەو هۆیەشەوە خواستێكی زۆری لەسەرە. 

 

زیاتر لەهەزارو ٥٠٠ توێژینەوە سەلماندویانە ڕۆنی گوێزی هندی ڕیزبەندیەكی فراوانی تەندروستی هەیە لەجیهاندا، بەشێوەیەكی بەرچاو لەلایەن خانمانەوە بۆ قژ‌و پێست لەبواری جوانكاری سوودی لێوەردەگیرێت.

هەروەها جگە لەمانە چەندین سودی تری هەیە، لەوانە:

وەكو چارەسەرێكی سروشتی بۆ نەخۆشی زەهایمەر بەسودە 

ڕێگری لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەكات‌و نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە 

چارەسەری نەخۆشی هەوكردنی گورچیلە دەكات 

ئازارو هەوكردنی جومگەكان كەمدەكاتەوە 

توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەكانی هەیە

كاری مێشك‌و یادەوەری باشتر دەكات

 


PM:02:09:14/10/2019