زانكۆی سلێمانی بە خۆپیشاندان پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەكات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆ گردبوونەوەیەكیان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەڕڤانان و خەڵكی خۆڕاگری ڕۆژئاوای كوردستان سازكرد.

خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، تێیدا وێڕای شەرمەزاركردنی هێرشە داگیركارییەكەی توركیا، خوازیاری ڕاگرتنی جەنگ بوون لە ڕۆژئاوای كوردستان.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 9ی تەمموزی 2019، سوپای توركیا بە ھاوبەشی گروپە چەكدارە توندڕەوەكان ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 200 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە و دەیان شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە.


PM:02:28:14/10/2019