یەکێتی ئەوروپا فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت

وەکو سزایەک لەبەرامبەر هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هەر 28 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگرن.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان کە لە لۆکسمبۆرگ بەڕێوەدەچێت بەردەوامە و بەوتەی وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، هەر 28 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی چەک بە تورکیا نەفرۆشن.

وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە فەرەنسا، سوید و هۆڵەندا بە ئاشکرا باسی سزای ئابووری بەسەر تورکیا دەکەن و بەوتەی ئەوان بژاردەی دیکەیشیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی سزای تورکیا بدەن، لەوانە دەرکردنی ئەو وڵاتە لەنێو گومرگی یەکێتیی ئەوروپا.
 


PM:05:05:14/10/2019