لە سەری کانی شەڕ بە قورسی بەردەوامە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند" ئەمرۆش ١٤ی تشرینی یەکەم شەڕ زۆر بە قورسی لە شاری سەری کانێ لە میحوەری مانجیرو محوەرەکانی چوار دەوری شارەکە لەنێوان هەسەدەو هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامیەکان بەردەوامە، ئەوە لە کاتێکدایە کە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپباران بەردەوامەو، تورکیا دەیەوێت شوێنی زیاتر کۆنترۆڵ بکات، هاوکات سێ شوێنی نوێی گرتووەو، تا دێت ژمارەی کوژراوەکانی هەردوولا لە بەرزبوونەوەدایە".

 

  ئەوە لە کاتێکدایە کە روانگەی سوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا ١٣٣ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی تورکیاو هێرشە پیادەکانیەوە، ژمارەی چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا ١٠٨ چەکدارن، هەروەها ٨ سەربازی تورکیا کوژراون، تورکیا خۆی دانی بە ٥ کوژراودا ناوە.

 

لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لە شکرکێشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، تا ئێستا زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، هەروەها بەسەدان چەکداری هەردوولا و بەسەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە. 

 


PM:08:08:14/10/2019