ترامپ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا واژوو لەسەر سزاکان دژی تورکیا دەکات


بلۆمبێرگی ماڵپەڕی ناسراوی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی کۆمەڵیک سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و واژووکردنی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ ی تشرین، ماڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردەوە “ئەمڕۆ لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەدوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە ڕەفتارە وەحشیگەرانەکانی تورکیا لە سوریا، شەپۆلێک سزای قورس بەسەر تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیادا دەسەپێنرێت و هەر ئەمڕۆ سزاکان، ڕادەگەیەنرێت”.


بلومبێرگ ئەوەش دەخاتەڕوو “خێرا سەپاندنی ئەو سزایانە پەیوەندی بەو ڕەفتارە وەحشیگەرانەیەی سوپای تورکیا و هێزەکانیەتی لە سوریا کە لەمیانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دژی هاووڵاتیان ئەنجامیان داوە و هەروەها خاکی سوریایان داگیرکردوە”.



لە ماوەی پێنج رۆژدا بەهۆی لەشکرکێشی سووپای تورکیاوە بەسەدان کەسی مەدەنی و سەربازی کوژراون و زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەسی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون.
 


PM:10:08:14/10/2019