ئۆمتیتی گەڕایەوەو ئامادەیە


ئۆمتیتی بەرگریکاری بەتوانای یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنەو ئامادەیە یاریکردن.
ئۆمتیتی بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا ماوەیەکی زۆرە لە یانەی بەرشەلۆنە دوورکەوتووەوەو نەیتوانیوە ئەم وەرزە دەربکەوێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە ئەو یاریزانە بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ئیبار ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دەبێ وچاوەڕوان دەکرێت لە هەینی داهاتوو گلۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت.
بەهۆی ئامادەنەبوونی پیکی لەوانەیە ڤاڵڤێردی لە دڵی بەرگیری پشت بە هەریەکە لە لینگلێ و ئۆمتیتی ببەستێت.
 


PM:10:46:14/10/2019