میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی داهاتوو پێڵاوی شەشەمی وەردەگرێت و پێشکەشی هاندەرانی دەکات.
میسی توانی وەکو گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا خەڵاتی شەشەمی پێڵاوی زێرین بباتەوەو تا ئێستاش خەڵاتەکەی وەرنەگرتووە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، میسی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو خەڵاتەکەی پێ دەدرێت کە ئەمە خەڵاتی شەشەمیەتی و دواتر ئەویش پێشکەشی هاندەرانی دەکات.
تا ئێستا هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە ٦ پێڵاوی زێڕین بباتەوە.