رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ئاهەنگی ٧٠٠ گۆڵەکەی لێ تێکدراو وڵاتەکەی دۆڕا.
لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی پرتوگال رووبەڕووی ئۆکرانیا بووەوەو یاریەکەی ٢-١ پێ دۆراند، کە تاکە گۆڵەکەی پرتوگال رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا تۆماری کردو گۆڵی ژمارە ٧٠٠ی بوو لە مێژووی یاریکردنی.
ئۆکرانیا ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٩ خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ و هەرچی هەڵبژاردەی پرتوگالە دووەمەو لە دوو یاری داهاتوو سەرکەوتنی یەکلا دەبێتەوە.