ترامپ هەڕەشە لە تورکیا دەکات

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند بەمزووانە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا دەردەكات.

 

 ترەمپ لە رێی هەژماری فەرمی خۆی  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دەڵێت" تێیدا هاتووە كە دانوستانەكان سەبارەت بە رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ توركیا رادەگرن كە بەهاكەی 100 ملیار دۆلارە.

 
روونیشیكردەوە كە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ لەناوبردنی ئابووری توركیا، ئەگەرهاتوو سەرانی ئەو وڵاتە بەردەوامبن لەسەر ئەو رێگە مەترسیدار و كاولكارییەی گرتوویانەتەبەر.

 
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو كە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دروست دەكات.

 
وتیشی: "نابێت توركیا هەڕەشە دروست بكات لەسەر دەستكەوتەكانی ئەمریكا دژ بە داعش لە سوریا".

 
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند ئەو لێپرسراوە توركانەی بەرپرس بوون لە پێشێلكارییە مەترسیدارەكانی مافی مرۆڤ و رێگریكردن لە گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەكان سزا دەدرێن.
 

 


AM:12:27:15/10/2019