گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکاندا دێت



ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد، کە دۆلای ئەمریکی بەرامبەر لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.  

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند: 

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە  نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣٢ هەزارو ٢٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.  

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٣٥٠ دینار، دوێنێ دووشەممە  نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٤٠٠ دینار بوو.   
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٠٠ دینار. 
 


AM:09:37:15/10/2019