هەسەدە لە سه‌رێ كانی‌ دژه‌هێرشی بۆسه‌ر میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌ستپێكرد


ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی تشرینی یەکەم رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند" كه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ ده‌وروبه‌ری‌ سه‌ری‌ كانی‌ دژه‌هێرشیان بۆسه‌ر سوپای‌ توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ ده‌ستپێكرد، چه‌ند شوێنێكی‌ كۆنترۆڵ‌ كرده‌وه‌".

رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ سه‌ری‌ كانی‌ دژه‌هێرشیان بۆسه‌ر سوپای‌ توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ ده‌ستپێكرد، كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ میحوه‌ری‌ ته‌ل حلف و مه‌ناجیره‌ و سوپای‌ توركیاش به‌ چڕی‌ بۆردوومان ده‌كات. 

هەروەها روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد: هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ پێشڕه‌وییان كردووه‌ و توانیویانه‌ چه‌ند شوێنێك كۆنترۆڵ‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند سه‌عاتی‌ رابردوودا له‌ده‌ستیان دابوو. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ سێ شەممە روانگەی سوری دەرهاویشتەی دوای لەشكركێشیەكەی توركیای بڵاوكردەوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بەهۆی لەشكركێشییەكانەوە ٢٥٠ هەزار كەس ئاوارە بوون و ٢٥٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. 

ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دایە. 
 


AM:09:55:15/10/2019