داهاتی نمایشی پەیکەری دڵ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تەرخان دەکرێت


 لە چەند رۆژی داهاتوو نمایشی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت و بەشێک لە داهاتەکەی تەرخان دەکەن بۆ منداڵانی رۆژئاوا.

شوان عەتووف، دەرهێنەری فیلمی پەیکەری دڵ لە واڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" داهاتی پەیکەری دڵ لە وڵاتی ئەوروپا تەرخانبکەین بۆ منداڵە بێ لانەکانی ڕۆژئاوای نیشتیمان".

بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندە نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی بەشەلۆنە، ستۆکهۆڵم، کۆڵن، ئۆسلۆ چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بەڕێوەبچێت. 

پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە، لە دەرھێنانی شوان عەتووف، کە یەکەم جارە کاری دەرھێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات، لەفیلمەکە ھەریەکە لە ھەڵوێست محەممەد (گۆرانیبێژ)، نزار سەلامی، نارین ئالان و حەمە عەلی خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، فیلمەکە لەجەژنی ڕەمەزانی ٢٠١٩ لەسینەماکانی کوردستان نمایشکرا.

ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فیلمی پەیکەری دڵ ڕاگەیەندرا. فیلمەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دەستکرا بەقۆناغی وێنەگرتن. لەکانوونی دووەمی ٢٠١٩، وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی ھات و دەستکرا بە قۆناغی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنەوەی ڕەنگ.
 


PM:03:02:15/10/2019