وێنەیەكی نەبینراوی مەزڵوم كۆبانێ بڵاودەكرێتەوە

وێنەیەكی نەبینراوی مەزڵوم كۆبانێ، سەركردەی سەربازی دیاری ڕۆژئاوای كوردستان بڵاودەبێتەوە.

لەو وێنەیەدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە مەزڵوم كۆبانێ لە تەمەنی لاویدایە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان مەلە دەكات.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی باڵای هەسەدەیە و كەسایەتیەكی كاریگەری ڕۆژئاوای كوردستانە، شەوی ڕابردوش دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە كردووە.

هەروەها بەرپرسێكی سەربازی توركی لە وەسفی مەزڵوم كۆبانیدا دەڵێت "نازانم پێشتر ئۆجەلان لەگەڵ سەرۆكێكی ئەمەریكا قسەی كردووە بەتەلەفۆن یان ڕووبەڕوو، بەڵام مەزڵوم كۆبانی توانی ئەمە بكات لە سایەی سەری ئۆپراسیۆنەكەمانەوە. پێم وایە تا ئێمە لە پەكەكە بدەین، سەرۆكێكی نوێیان تێدا لەدایك ئەبێت. ئیشێكی باش ئەكەین یان نا، ئەوە بۆ ئێوە جێئەھێڵم."



PM:03:08:15/10/2019