چەكدارانی سەر بە توركیا كە ناو نراون سوپای نیشتمانی سووریا رایانگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دەوترێت سوپای سووریا چووەتە منبج، بەڵام ناوەستین و هێرش دەكەینە سەر منبج.
وتەبێژی چەكدارانی سەر بە توركیا، یوسف حمود بە " رۆیتەرز"ی راگەیاندووە، زۆرینەی ئەو هێزانەی بە ناوی سوپای سووریاوە چوونەتە منبج هەمان چەكدارانی كوردن، كە لە حەلەب بوون و روویان كردووەتە منبج.
دەڵێت: سەرەڕای بوونی سوپای سووریا لە منبج، میلیشیاكانیان ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر شارەكە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند هێزەكانیان منبج-یان جێهێشتووە و لە بەرامبەرامبەردا ڕوسیا ڕایگەیاند سوپای سوریا چووەتە منبج.