کاری بەرهەمهێنان بۆ فلیمێکی نوێی کوردی لە سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ کارکردن بۆ فلمێکی کوردی لە شاری سلێمانی بە ناوی" باڵە تەڕەکانی پەپوولە" راگەیەندراو، فلیمەکە کاری بەرهەمهێنان لە لایەن ستافێکی کوردیەوە بۆی دەکرێت و، لە هەر چوار پاڕچەی کوردستانەوە ژمارەیەک هونەرمەندی ناسراو دیاری بەشداری فلمەکە دەکەن.


سیناریۆی فیلمەکە باس لەوە دەکات کچێکی هونەرمەندە کە دووگیانە، ئەویش هونەرمەند (هانی) ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت کە لەگەڵ هاوژینەکەی دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات و، لە ڕێی تەنکەرێکی نەوتەوە دەچنە ناو تەنکەرە نەوتەکەوە وە دەمامکیان پێوەیەو، دەیانەوێت سنوورەکان بپەڕێنن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو دەمە سەردەمی شەڕی (داعش ) و، بەو هۆیەوە رووبەرووی  ئاستەنگی و سەختیکی زۆر دەبنەوە .
ئاماژەیەک لەناوەرۆکی فلیمەکە پەیامێکە کە (نەوت) بۆتە نەهامەتی بۆ کورد .


" باڵە تەڕەکانی پەپوولە" لە نووسین و دەرهێنانی : "تورج ئەسڵانە"و هونەرمەندی ناسراو"شوان عەتوف"یش یەکێکە لە ئەکتەرەکان و، ڕۆڵی کەسێکی هەڵەبجەیی دەگێڕێت، کە یەکێکە لەو کەسانەی وڵات بەجێدەهێڵێت و تووشی سەختیەکی زۆت دەبنەوە .


کاری وێنەگرتنی لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەدا دەست پێدەکات ، لە شاری سلێمانی کاری وێنە گرتنی بۆ دەکرێت .
 


PM:09:09:15/10/2019