ئۆردوغان: بە" ترامپ "م راگەیاند هێرشەکانمان راناگرین

لە نوێترین لێدوانیدا، تەیب ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لەسەر لەشکرکێشیەکەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان، دەڵێت" هێرشکەمان راناگرین و ئەمەشم بە ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا راگەیاندووە".

 

لە نوێترین لێدوانی سەرۆکی تورکیا دەڵێت" گفتۆگۆکانمان لەسەر سەری کانێ و گرێ سپی لەگەڵ رووسیا وو ئەمەریکا بەردەوامە".

 

هەروەها دەڵێت" خراپ نییە سووپای سوریا گەڕاوەتەوە بۆ شاری مینبەج".

 

لە پێش ئەم لێدوانەشەوە ئۆردوغان بەیانی لە ئازرباینجانەوە رایگەیاند" بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر باکوری سوریا تا سنوری عێراق".

 

ماوەی شەش رۆژە لەشکرکێشی سوپای تورکیا دەستیپێکردووە، تا ئێستا تورکیا و هاوپەیمانەکانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە.

 



PM:11:49:15/10/2019