ڤیدیۆ:ئیسپانیا گەیشتە یۆرۆی ٢٠٢٠


لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی پلیتێکی گەیشتن بە دەست بهێنێت، سەرەڕای ئەوەی ١-١ دژی هەڵبژاردەی سوید لە ستۆکهۆڵم یەکسانبوو.
 هەرچەندە هەردو هەڵبژاردە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە گێمی دووەم لە خولەکی ٥١، مارکۆس بێرگ سویدیەکانی بە گۆڵێک پێشخست.
دوای ئەم گۆڵە ئیسپانیا هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، توانیشی لە خولەکی ٩٠ گۆڵی بەرامبەر بکات و خاڵێك بەدەست بهێنێت.
بەو خاڵەش ژمارەی خاڵەکانی بووە ٢٠ خاڵ و بە یەکەمی گروپی شەشەم گەیشتە یۆرۆی ٢٠٢٠.
 


PM:11:56:15/10/2019