بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەنقەرە بکات بۆ ئەوەی رووبەڕوو پەیامەکەی ترەمپ بە ئەردۆغان بگەیەنێت.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە من و رۆبێرت ئۆبرایەن (راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا) کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی شاندێک بکەین بەرەو تورکیا، لەپێناو دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ کۆتایهێنان بەو خوێنڕشتنە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر ئەم بابەتە زۆر راشکاوانە قسەی کرد، پەیمانێکی بەهێزیشی لە ئەردۆغان وەرگرت کە هێرش ناکرێتە سەر کۆبانێ".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە: ئەگەر تورکیا لە سووریا شەڕ نەوەستێنێت ترەمپ سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، سزاکان ئەوەندە زۆرن، کە بە وتەی ترەمپ لە پێشبینیی کەسدا نین.
هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترهمپ لهگهڵ كۆماری و دیموكراتهكانی كۆنگرێس كۆدهبێتهوه، بۆ ئهوهی لهگهڵیاندا رهوشی سووریا تاوتوێ بكات.
هەروەها ئهم كۆبوونهوهیه دوای ئهوه دێت، كه له ناو كۆماری و دیموكراتهكانی كۆنگرێس، پرۆژهیهك بۆ سزادانی توركیا ئاماده كراوه و بڕیاره سبهی پێنجشهممه گفتوگۆی له بارهوه بكرێت.
ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی لە دژی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ داوا لە تورکیا دەکات کە ھێرشە سەربازییەکەی بۆسەر سووریا ڕاگرێت و دەستبەجێ ئاگربەست راگەیەنێت".
ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە تورکیا هێرشى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و شەڕڤانانیش بەرەنگارى هێرشەکە بوونەتەوە، بەپێی ڕێککەوتنى هەسەدە و دیمەشقیش، هێزەکانى سوریا ڕەوانەى ناوچە سنورییەکان کراون بۆ پاراستنیان لەهێرشەکانى تورکیا.