ئەردۆغان کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکیەکان ڕەتدەکاتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەتیکردەوە لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە و تەنها بۆ دیداری ترەمپ ئامادەیە.
بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریدا شاندێک بە سەرۆکایەتی مایک پێنس رەوانەی تورکیا بکات، بەڵام لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی سکای نیوز، ئەردۆغان رایگەیاند، ئەو تەنها ئامادەیە لەگەڵ خودی سەرۆکی ئەمەریکا دابنیشێت و چاوی بەو شاندە ناکەوێت.
هەر ئەمڕۆ ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئەوان هێرشەکانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان راناگرن و ئاگربەستیش قبوڵ ناکەن، مەگەر ئەوەی هێزەکانی هەسەدە پاشەکشێ بکەن.
هەروەها ئه‌ردۆغان، له وتارێكدا باسی له‌وه‌كرد، له ئاكامی بۆردمانێكی هه‌سه‌ده، 20 كه‌سی توركیا كوژران و 170 كه‌سمان بریندار بوون، به‌ڵام هیچ وڵات و كه‌سایه‌تییه‌كی بیانی پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاراسته نه‌كردم و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كانمان نه‌خواست، ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرین و چیدیكه متمانه به‌و سیاسییانه ناكه‌ین.
PM:02:59:16/10/2019