عێراق...بەشداربوانی ئاسیاسێڵ و زین و كۆڕه‌ك قەرەبوو دەکرێنەوە
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق كۆمپانیاكانی مۆبایلی ئاگاداركرده‌وه كه ده‌بێت به‌شداربووانی ئینته‌رنێتی 3G له‌سه‌ر مۆبایل بەهۆی بچڕانی هێڵی ئینتەرنێت له رۆژانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
ده‌سته‌کە به به‌شداربوانی ئینته‌رنێتی 3G له‌سه‌ر مۆبایل رایگه‌یاندوه كه ده‌سته‌كه‌یان كۆمپانیاكانی زین و ئاسیا سێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمپیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه ئه‌و ماوه‌یه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له به‌شداربووان بچڕاوه.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی و گه‌یاندنی عێراق داوای له هه‌رسێ كۆمپانیاكه كردوه به‌جۆرێك به‌شدابوانی ئینته‌رنێت له مۆبایله‌وه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی نوێبونه‌وه‌ی ئینته‌رنێته‌كه‌یان هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ نه‌بڕدرێت یان نوێبوونه‌وه‌ی خۆكردی ئینته‌رنێت ڕابگرن و پاره‌یان لێ نه‌ڕوات یان رێگه به به‌شداربوان بده‌ن خۆیان ئینته‌رنێته‌كه‌یان به‌بێ پاره‌دان نوێ بكه‌نه‌وه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل رێوشوێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌و ماوه‌یه بۆ به‌شداربوانیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه ئینته‌رنێتیان لێ بچڕاوه.
PM:04:58:16/10/2019