ئەردۆغان لە بڕیارێکی ئەمڕۆی پەشیمان بووەوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند پێشوازی لا هیچ بەرپرسێکی ئەمریک ناکات وەک ئاماژەیەک بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە بڕیارەکە پاشگەز بووەوە.
فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری توركیا له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، بڕیاره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ مایك پێنس كۆببێته‌وه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌تیكردبووەوه له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه، كه پێشتر كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، شاندێكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌دۆغان كۆده‌بێته‌وه.
PM:06:09:16/10/2019