شیرین عەبدولوەهاب ماڵئاوایی کرد
خانمە ئەستێرەی میسری شیرین عەبدولوەهاب، بەهۆی کۆمێنتی هەوادارانیەوە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە سۆشیال میدیا دەکات.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ئاگرە گەورەیەی لەناو چیا و دارستانەکانی لوبنان کەوتەوە، شیرین عەبدولوەهاب لە ئینستاگرام هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام بەهۆی کاردانەوە و کۆمێنتی نەشیاوی هەوادارانیەوە بڕیاردەدات بە یەکجاری لە سۆشیال میدیا دووربکەوێتەوە دەڵێت "بۆ ئەوەی چیتر ئازاری دەروونی خۆم نەدەم".
شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی 1980 خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە 2007 هاوسەرگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە 2012 جیادەبنەوە، لە ساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا.
PM:06:59:16/10/2019