شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک گوند رزگار دەکەن

شەڕڤانانی هەسەدە لە رۆژانی پێشوو زیاتر ناوچە داگیرکراوەکان لە چەکدارانی گرووپە ئیسلامییەکان و سووپای تورکیا ئازاد دەکەن، ئەمڕۆ بەدەیان گوندیان لە سەری کانێ و عەین عیسا کۆنترۆڵکردۆتەوە.

بەپێی میدیاکانی نزیک هێزەکانی سووریای دیموکرات،  ئەمڕۆ لە گرێ سپی و عەین عیسا گوندەکانی ئەبو خەزرە، جوخدار، رافع، سکریە نەعیم ، فلح، ئەبو سرە، هوشان، خالدیە، بیر عاسی، دغلیب، دبس، عوز، نحیت، سالوکە، بوقجاخ، کندال، جلبە، حەبل، جرار.

ەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشێکی سووپای تورک و هاوپەیمانییە ئیسلامییەکانیان لە مەدینە عیسا تێکشکاندووەو دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی کە دۆشکایان لەسەربووە دەست هەسەدە کەوتووەو بەدەیان کوژراو و بریندار لە سوپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی کەوتووە.

 


PM:08:53:16/10/2019