کەمێک پێش ئێستا وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی هەردوو ڕۆژنامەنووسی کوردستان ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتيار عادل
وتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16