بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکات



ئەمشەو چوارشەممە ماڵپەڕی "وەیزەر"ی تایبەت بە کەش و هەوا ڕایگەیاند" رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی وەیزەر، بارانبارین لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم دەخایەنێت بەڵام کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر لە رۆژی هەینی ٢٥ی تشرین دەبێت. 


PM:11:41:16/10/2019