سوودەکانی خواردنی گێزەر بۆ تەندروستی مرۆڤ

گێزەر یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی گێزەرە بەڤیتامین و چەندین ماددەی گرنگ. دەبێت رۆژانە گرنگی بەخواردنی گێزەر بدرێت، چونکە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

 

 سوودەکانی گێزەر بریتیە لە:

 

گێزەر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دژی شێرپەنجەیە، رێگری دەکات لە زیادبوونی خانەکانی شێرپەنجە، دەبێت ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە رۆژانە گرنگی بە خواردنی گێزەر بدەن.

 

 گێزەر رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، فشاری خوێن رێکدەخات، و هەروەها رێژەی کۆڵیسترۆڵ رێکدەخات، و گێزەر دژە ئۆکسیدە و ماددە زیان بەخشەکانی جەستە لە ناو دەبات.

 

 گێزەر پارێزگاری لە ددانەکان دەکات رێگری دەکات لە کلۆر بوونی ددانەکان، هەروها گێزەر دەتوانرێت بە شێوەی ماسک بەکاربهێنرێت بۆ پێست، چونکە گێزەر دەبێتە هۆی جوانکردنی پێست، و لە چرچ بوون دەی پارێزێت. 

 


PM:11:55:16/10/2019