ترەمپ لە پیلوسی توڕە دەبێت
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی سه‌ركرده‌كانی كۆماری و دیموكراتەکان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، تره‌مپ به رووماندا هه‌ڵشاخا و توڕه بوو و منیش کۆبوونەوەکەم بەجێ هێشت.
پیلوسی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به هۆی كۆده‌نگی نوێنه‌ران بۆ ئیدانه‌كردنی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، تره‌مپ توڕه بوو و منیش كۆبوونه‌وه‌كه‌م به‌جێهێشت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا وتیشی: به هۆی ئه‌و توڕه‌بوونه‌ی تره‌مپه‌وه نه‌متوانی به‌رده‌وام بم له كۆبوونه‌وه‌كه و به‌جێم هێشت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌رپرسی كوتله‌ی زۆرینه‌ی دیموكراتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ستینی هۆیر، رایگه‌یاند، تره‌مپ كێشه‌یه‌كی نوێی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درووست كردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، چاك شومر، رایگه‌یاند، تره‌مپ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نییه، وتیشی: تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی كهمگرانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پیلوسی كردووه و به سیاسییه‌كی پله سێ وه‌سفیكردووه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌رپرسی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كیڤین ماكارسی رایگه‌یاند، پیلوسی خۆی به‌رپرسیاره له به‌جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه و به توڕه‌یی چووه ده‌ره‌وه و به شێوه‌یه‌كی په‌سند نه‌كراو قسه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كرد.
AM:11:57:17/10/2019