شەڕێکی دژوار لە سەری کانێ بەڕێوەدەچێت

میدیاکانی نزیک هەسەدە و روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵی سوریایە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ئێستادا شەڕێکی دژوار لە سەری کانێ بەڕێوەدەچێت.


روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانێکی زۆر چڕی سووپای تورکیاوەوە بۆسەر شاری سەری کانێ و دواتر هێرشی پیادەی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی چەند گەڕەکێکی سەری کانێ کەوتۆتە دەست هێزە لەشکربەرەکەو لە چەند ناوچەیەکی دی ناوبەناو هێزەکانی تورکیا شوێنێک دەگرن و دوای لێیان دەسەندرێتەوە.

 
هێرشەکە جگە لەناو شار، لە ناوچەی عالیەو لە ناوچەکانی تەلتەمەریش بەسەختی بەردەوامە.

 
ئەم هێرشەی تورکیا دوای ٨ رۆژ لە هەوڵ و لەشکرکێشی سووپای تورکیا دێت بۆ سەر ئەو شارە کە ئەو دەوڵەتەو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی هیچیان لێ سەوز نەکرد، بەڵام لە دوێنێوە بۆردومان و تۆپبارانی هەموو سنورێکیان شکاندووەو دەست لەناوچە مەدەنییەکانیش ناپارێزن، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای کردنەوەی رێگایەکی ئارام دەکەن لە سەرکانێوە بۆ گواستنەوەی بریندارە مەدەنییەکان بۆ بەرەی پشتەوەی شەڕەکە.

 


PM:03:41:17/10/2019