پیاوێکی بەتەمەنی کورد دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ٧ ساڵە



لە مەریوان کچێکی بێ باوک کە تەمەن ٧ ساڵە، لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵان دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە  سەری.


بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممی ڕابردوو کچێکی تەمەن ٧ ساڵی خەڵکی مەریوان لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانەوە بە ناوی "ئە. ڕ" دەستدرێژی کراوەتە سەری.


بەپێی هەواڵەکە، کچە مناڵەکە لە کۆڵان لەگەڵ هاورێکانی خۆی خەریکی یاری بووە و لەلایەن پیاوەکەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بردوویەتە ماڵەوە و دواتر دەستدرێژیی کردووەتە سەری.


پیاوەکە سەر بە سەوڵاوایە بووە و دانیشتووی مەریوانە، هەروەها کچەکە چەند ساڵ لەمەو پێش باوکی لەدەست داوە.
 


PM:05:58:17/10/2019