یانەی هەولێر راهێنەری کرواتی گواستەوە ریزەکانی

ئەمرۆ پێنجشەممە لە ھۆڵی کۆنگرە رۆژنامەنووسیدا بەئامادەبوونی د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە و د.ێسیم عیسی سکرتێری یانە ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگا راگەیاندنەکان.

کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ واژووکردنی فەرمی و پێشکەشکردنی راھێنەری تازەی یانەی ھەولێر رادان-ی کرواتی.

لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەنووسیدا د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر خۆشحاڵی خۆی بەگەرانەوەی رادان دەربری و گوتی: دوای ئەوەی ئەکرەم سەلمان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێریدا بریاری دەستنیشانکردنی راھێنەری تازە درا دوای ھەڵوەشاندنەوەی رادان گرێبەستی لەگەڵ یانە عوممانییەکە ئێمە بەفەرمی دەستمان بەگفتوگۆکرد لەگەڵ ناوبراو، کە ھەر زوو رەزامەندی خۆی نیشاندا بەبێ قسەکردن لەسەر لایەنی دارایی.
لە درێژەی قسەکانیدا د.عەبدوڵڵا مەجید گوتی: داوامان لە رادان کرد، کە راھێنەرێکی لێھاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی بھێنێت وا بریارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەم راھێنەر پەیوەندی بەتیپەکە دەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا د.عەبدوڵڵا مەجید متمانەی خۆی بە راھێنەر رادان دووپاتکردووە و گوتی: متمانەیەکی تەواومان بەم راھێنەرە ھەیە کە بتوانێت گۆرانکاری گەورە لە شێوازی یاریکردن و ئەنجام تیپەکە بکات و داوا لە ھاندەران و دەزگا راگەیاندنەکان دەکەین پاڵپشتی ئەم راھێنەرە بکەن و دڵنیام ئەنجامەکان بەدڵی ھەموو لایەک دەبێت.
دواتر راھێنەری کرواتی رادان خۆشحالی خۆی بۆ وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر دەربری گوتی: زۆر سوپاس بۆ سەرۆکی یانەی ھەولێر ، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا پەیوەندی پێوەکردم بۆ وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە، یانەی ھەولێر وەکو ماڵی خۆم وایە و راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر یەکێک لە باشترین وێستگەکانی ژیانمە، چونکە ھەست دەکەم لە نێو خێزانی خۆمم.
لە درێژەی قسەکانیدا رادان گوتی: ئەرکی من قورسە، چونکە تیپەکە پێویستی بەکارێکی گەورە ھەیە بەتایبەتی، کە چەند یاریزانێک پێکانیان ھەیە و لە چەند شوێنێکی یاریکردن کێشە ھەیە، بەڵام متمانەم ھەیە کە بەکارکردن و یەکرێزی دەتوانین بەسەر کێشەکان زاڵ بین و پێویستم بە کات ھەیە تا بتوانم شێوازی یاریکردن و تکتیک و فلسەفەی یاریکردن لە ھزری یاریزانان زاڵ بکەم.
لە کۆتاییدا رادان گوتی: تا کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بەمشێوازە بەردەوام دەبین و سەیری تیپی دووەمی یانەکە و یانەکانی تری کوردستان دەکەم بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانی لاو و خەڵکی شاری ھەولێر، چونکە لەم کاتەدا پێویستم بەیاریزانی زۆرە بۆیە دەرفەت بۆ ھەمووان دەرخسێنم، کە توانەکانی خۆیان نیشان بدەن.

 

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:09:42:17/10/2019