داعش: چەندین ژنە موسڵمانی دەستبەسەرکراومان لە رەققە رزگارکرد

داعش لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند، ژمارەیەک ژنە موسڵمانی دەستبەسەرکراویان لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕەققە رزگارکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی داعش ئەو ژنانە لە گوندی مەحـموودیە لەناحیەی جەڕنییە لە رۆژئاوای رەققە "رزگارکراون و ئەو کەسانەشیان کوشتوون کە دەستبەسەریان کردبوون". 

 

داعش ئاماژە بەوەش دەدات، دوای رزگارکردنی ئەو ژنانە بۆ شوێنێک، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی شوێنەکە، گوێزراونەتەوە.

بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەناوچەکانی حەسەکە و رەققە و دێرەزوور زیادیکردووە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی قامشلۆ و بە ئامانجکردنی چەند بەندیخانەیەکیان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاندووە و تا ئێستا چەندین چەکدار و ماڵ و خێزانیشیان هەڵهاتوون.
 


 




PM:10:35:17/10/2019