سەرەڕای ئاگربەست هێرش بۆ سەر سەرێکانی دەستیپێکردەوە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەزاری مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە، تورکیا هێرشی بۆ سەر سەرێکانی دەستپێکردەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئێستادا بۆردومانی چڕ لەسەر ناوەندی شاری سەرێکانی هەیە لە ڕێگەی تۆپەوە لە لایەن سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپشتەکانیەنەوە ئەو شارە بۆردومان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرگری دەکەن و سوپای تورکیا بە پاڵپشتی هاوەن و دبابە هێرش دەکات
دەستپێکردنەوەی بۆردومان و هێرشی سوپای تورکیا دوای ئەوەدێت ئێوارەی ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئهمهریكا و توركیا بۆ ئاگربهست له سووریا گهیشتنه رێككهوتن و تورکیا هێرشەکانی ڕادەگرێت، پێویسته هێزهكانی یەپەگە له ماوهی 120 كاتژمێر، ناوچهی ئارام جێبهێڵن".
پێنس وتیشی "لە بەرامبەردا ئەمریکا سزای نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت تا ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تەواوەتی".
PM:11:07:17/10/2019