فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سەرێ کانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەم فرۆكەكانی سوپای توركیا بۆردومانی شاری سەرێ كانی رۆژئاوای كوردستانیان كردوە و هێزەكانی هەسەدەش لە بەرگرییەكی توندان و پارێزگاری لە شارەكەیان دەكەن.
ئەو بۆردومانەی سوپای توركیا و هێرشی هێزە هاوپەیمانەكانی بە یەكەمین پێشێلكاری دوای راگەیاندنی ئاگربەست دادەنرێت، چونکە شەوی ڕابردوو مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئهمهریكا و توركیا بۆ ئاگربهست له سووریا گهیشتنه رێككهوتن پێویسته هێزهكانی یەپەگە له ماوهی 120 كاتژمێر، ناوچهی ئارام جێبهێڵن".
AM:09:07:18/10/2019