بەڕێوەبەرایەتی کاشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌ب، پێشبینی ده‌كرێت له ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه ١٩ی تشرینی یەکەم سه‌ره‌تا باران بارین به شێوه‌یه‌كی بچر بچر له ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ست پێ بكات".
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: له رۆژی یه‌كشه‌مه ٢٠ی تشرینی یەکەم له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه بارانی پچر پچر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ خۆی نزم ده‌كاته‌وه، له ناوچه شاخاویه سنووریه‌كان باران بارین زیاتر ده‌بێت پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ندێ ناوچه له كاتی باران بارین هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد" رۆژی دووشه‌مه ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت وه كاریگه‌ری باران بارین كه‌م ده‌بێت".