چارەسەرێکی سادە بۆ نەخۆشیی کۆڵۆن و پەستانی خوێن

تەنها یەک چارەسەری سادە بۆ هەردوو نەخۆشی گەورەی کۆلۆن و پەستانی خوێن، ئەگەر بێتوو ئەم چارەسەرە بۆخۆت ئەنجام بدەیت ئەوا بڕواناکەیت بە ئەنجامە باش و ئەرێنییەکەی.

 

 

دوومادەی "سرکەی سێو و هەنگوین" بەیەکەوە دەبنە پێکهاتەیەک کە چارەسەری تووشبوون بە ژەهراویبوون و هەوکردنەکانی کۆڵۆن و هەروەها هاوسەنگکردن و بەتایبەت دابەزاندنی پەستانی خوێن دەکەن سەرەڕای چارەسەری زۆر نەخۆشی تر، لەبەرئەوەی ئەم دووماددەیە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کە ئەمیش ڕێژەی سۆدیۆم لە خوێندا ڕێک دەخات، هەروەها مەگنیسیۆمیان تێدایە کە پەستانی سەر دیواری خوێن کەم دەکەنەوە.

 

ئەم جۆرە خواردنە دەکرێت وەک "دژە پیربوون" بەکاربهێنرێت، بەشێوەیک کە لەش پاک دەکاتەوە و جەنگ لەگەڵ زۆر جۆر میکرۆبی ناو لەشدا دەکات. 

 

ڕێگەی ئامادەکردنی ئەم خواردنە سادەیە: 

 

پەرداخێک ئاوی گەرم

 

کەوچک و نیوێک یا دوو کەوچکی چێشت سرکەی سێو

 

کەوچک و نیوێک یا دوو کەوچکی چێشت هەنگوین

 

ئەم دوومادەیە لەناو ئاوە گەرمەکەدا تێکەبدە، ئاوەکە زۆر گەرم نەبێت شلەتێن بێت، چاوەڕێ بکە تا هەنگوینەکە دەتوێتەوە و وەک ئاوەکەی لیدێت، پاشان بە هێواشی بیخۆرەوە، یەکەم جار تامەکەیت بەدڵ نابێت بەڵام بە دووبارەکردنەوەی ڕایەیت. 

 


PM:12:02:18/10/2019