هەزاران پلەی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی عیراق حەوت هەزار پلەی دامەزراندنیان ڕاگەیاند و دەست بە وەرگرتنی فۆرم بۆ دامەزراندن دەكەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانە وەك فەرمانبەر و مامۆستا لە پەروەردەی نەینەوا دەستبەكاردەبن و بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە میلاكاتی سنورەكەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا عیراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی بۆ دامەزراندن و دابینكردنی خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی.


PM:02:43:18/10/2019