چەند دیمەنێکی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

گرووپی " دەنگی نیشتمان " کە گرووپێکە لە دەستبژێری رۆشنبیر و هونەرمەندان و کەسانی ئاینی و پەرلەمانتاران و میدیاکاران پێکهاتووە، ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی یەکەم خۆپیشاندانێکی جەماوەریان لەشەقامی ( سالم ) ەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سازکرد.

 

خۆپیشاندەران چەندان دروشمیان دژی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان وتووە، لەبەردەم باخی گشتیش چەند وتارێک خوێندرایەوە، وتاری گرووپی " دەنگی نیشتمان " لەلایەن مافناس رازاو محەمەدەوە خوێندرایەوە.  

چەند وێنەیەکی خۆپیشاندانەکە..

 



PM:05:46:18/10/2019