ماکرۆن: هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ باكووری سوریا شێتییه
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی فەڕەنسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری برۆكسل كه سه‌ركرده‌ی وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان لێی كۆبوبونه‌وه ڕایگەیاند" له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه چاویان به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا بكه‌وێت و هه‌روه‌ها وتیشی، هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ باكووری سوریا شێتییه".
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا له كۆنگره رۆژنامهوانیەکەدا ئەوەشی خستەڕوو: وه‌كو سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بڕیارێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی توركیاوه ده‌بێت.
هاوکات سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد" هه‌نارده‌كردنی چه‌كمان بۆ توركیا راگرتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بڕیاریاریانداوه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پێده‌چێت له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كۆببینەوە".
ماكرۆن لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاشیگەیاند: هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كارێكی "شێتیی" بووه.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لەکاتێکدا ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات، نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا و هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌قامگیریی مرۆیی له‌و ناوچانه‌دا تێكدا، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان كرانه ئامانجی بۆمبارانی سوپای توركیا و پاش بڕیاری راگرتنی شه‌ڕوپێكدادان هێشتا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه.
هەروەها هەفتەی ڕابردوو ١٢ی تشرینی یەکەم بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی ئه‌ڵمانیا وهۆڵەندا و نەرویج و فینلەندا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت.
هاوکات ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى فەڕەنسا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، فرۆشتن و هەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا هەڵپەسارد.
PM:09:02:18/10/2019