وێنە.. وێنەیەکی بڵاونەکراوەی لانە محەمەد و مناڵەکەی



دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی ولانە محەمەد و منداڵەكەیان بە كوژراوی دۆزرانەوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەیەكی لانە محەمەد و هانۆی کوڕی  بڵاوکرایەوە.


لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی ڕۆژنامەنوس و پێشكەشكار لانە محەمەد و هانۆی کوڕەکەی بۆیەکەم جار بڵاوكراوەتەوە، کەوێنەکە دەبێتە جێگای سەرنجی هەندێک لە فانەکانی.


لانە حەمە ساڵح لە دایكبووی ساڵی ١٩٩١ كە و خوێندكاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لە قۆناغی یەكدا بووە كاتێك پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایكبووی ١٩٧٩ درووستدەكات، كە خوێندكاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوكردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن. 

ئەمە لەكاتێكدایە،  شەوی چوارشەممە هەریەكە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەكەیان بەناوی (هانۆ) لە نزیك تەرمیناڵی شارەزووری شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە. 





PM:10:14:18/10/2019