ئاماری قوربانییەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا

هێرشەكانی توركیا و میلیشیا سورییەكان كە ماوەی ٩ ڕۆژە هێرشەکانی سووپای تورکیا و میلیشیا سوورییەکان بۆسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە،کە ئەمەش قەیرانێكی نوێی مرۆیی دروست كردووە لەو وڵاتەی ماوەی ٨ ساڵە بەدەست كێشەوە دەناڵێنێت. 


ژمارەی قوربانیەكانی هێرشەکانی سووپای تورکیا بۆسەر باکووری سووریا

 
راپۆرتەكانی نەتەوەیەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكەن سێ ملیۆن كەس دانیشتوی باكوری رۆژهەڵاتی سوریان هەندێك لەو ناوچانە دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی  ئیدارەی سەربەخۆی كوردان.


بە پێی پێگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ  72 هاوڵاتی مەدەنی لەو هێرشانە كوژراون.


٢٠ مەدەنی لە سنوورەكانی توركیا بەهۆی قازیفەی چەكدارە كوردەكان كوژراون.


بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان ملێۆنێك و ٨٠٠ هەزار كەس لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا پێویستیان بە هاوكارییە.


پێگەی سوری دەڵێت ٣٠٠ هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و ئاوارەی ناوچەكانی تر بوون. 


٨٣ هەزار پەنابەر لەكەمپەكان هاوكاریان وەرگرتووە.


٤٠ خوێندنگە لەو وڵاتە بونەتە جێی حەواندنەوەی ئاوەرەكان لە حەسەكە.


هەزار هاوڵاتی مەدەنی چونەتە شارەكانی  هەرێمی كوردستان.


نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە ٤٠٠  هەزار كەس لە شاری حەسەكە بەدەست كەمی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن  كە لە شەڕەكەدا وێستگەی سەرەكی ئەو شارە بۆردومان كراووە.


٦٨ هەزار پەنابەر لە كەمپی هۆل نیشتەجێكراون و لەنێوانیاندا بە سەدان خێزانی داعش هەیە كە هەندێكیان بیانین.


٣٢ رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناحكومی چالاكیەكانی راگرتووە و فەرمانبەرەكانی كشاندووەتەوە. 


سێ ملیۆن و 600 پەنابەری سوری لە دەسپێكی شەڕەكانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ چونەتە توركیا كە لە ئێستادا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لەسەر سنور لە ناوچەیەكدا جێگیریان بكات كە هێزەكانی سوریایی دیموكرات سەرپەرشتی دەكەن. 




PM:10:35:18/10/2019